ڤیدیۆ.. دوو فڕۆكه‌ی سووریا تێك‌شكان
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی سوپای سووریا رایگه‌یاند، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا دوو فڕۆكه‌ی سه‌ربازی سووریایان له ناوچه‌ی ئیدلب خستووه‌ته خواره‌وه.
سه‌رچاوه‌كه رایگه‌یاند، ئه‌و دوو فڕۆكه‌یه‌ی سووریا سه‌رقاڵی بۆردومانكردنی چه‌كدارانی تیرۆریست بوون له سنووری ئیدلب، به‌ڵام له لایه‌ن فڕۆكه‌كانی توركیاوه كراونه‌ته ئامانج.
روونیشیكرده‌وه، فڕۆكه‌وانه‌كان توانیویانه به سه‌لامه‌تی و له رێی په‌ڕه‌شووته‌وه بگه‌نه‌وه سه‌ر زه‌وی.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، سوپای سووریا رایگه‌یاند، ئاسمانی وڵاته‌كه‌یان به رووی هه‌ر جووڵه‌یه‌كی فڕۆكه و دروونه‌كانی توركیا داده‌خه‌ن.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، هه‌ر فڕۆكه‌یه‌كی توركیا ئاسمانی سووریا ببه‌زێنێت ده‌كرێته ئامانج.