یه‌كێتی ئه‌وروپا ئاستی هۆشداری له باره‌ی مه‌ترسی كۆرۆنا به‌رز كرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئورسولا ڤۆن رایگه‌یاند، یه‌كێتی ئه‌وروپا ئاستی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له پله‌ی ئاساییه‌وه بۆ پله‌ی مه‌ترسیدار به‌رز ده‌كاته‌وه.
له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان، ئۆرسولا ڤۆن گوتیشی: هێزێكی تایبه‌ت بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا پێكده‌هێنرێت.
روونیشیكرده‌وه، مه‌ترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاتانی ئه‌وروپا له قۆناغی ئاسایی و ناوه‌نده‌وه به‌رز بووه‌ته‌وه بۆ ئاستێكی به‌رز و مه‌ترسیدار.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له یه‌كێتی ئه‌وروپا به هۆی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه‌ته 38 كه‌س.