ریڤاڵدۆ هۆكاری سه‌ره‌كی شكسته‌كه‌ی بارسێلۆنا ده‌ستنیشان ده‌كات
دوای شكسته‌كه‌ی بارسێلۆنا له كلاسیكۆ، ریڤاڵدۆی به‌رازیلی هاته ده‌نگ و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات لیۆ مێسی له نێو یاریگه ته‌نیایه و هیچ پاڵپشتییه‌كی نییه.
شه‌وی رابردوو له نێو یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ ریال مه‌درید به دوو گۆڵی بێوه‌ڵام شكستی به بارسێلۆنای ركابه‌ری هێنا.
له‌مباره‌یه‌وه ریڤاڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل و یانه‌ی بارسێلۆنا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه هاوسه‌نگی یاریكردنی بارسێلۆنا تێكچووه، ده‌شڵێت: مێسی زۆر هه‌وڵده‌دات باری لاسه‌نگی بارسێلۆنا راستبكاته‌وه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی له نێو یاریگه به‌ته‌نیایه ناتوانێت هه‌موو كه‌موكورتییه‌كانی پێكهاته‌ی بارسێلۆنا داپۆشێت.
ریڤاڵدۆ ده‌شڵێت: مێسی به‌تایبه‌تی له دوای لویس سوارێز وه‌ك پێویست له نێو یاریگه كۆمه‌می ناكرێت، ئه‌گه‌رچی لیۆ هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تی ده‌كات و قورسایه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌رشانه، به‌ڵام نه‌بوونی سوارێزی پێوه دیاره، چونكه یاریزانێك له پێكهاته‌ی بارسێلۆنا نییه له پێشه‌وه به ئه‌ندازه‌ی سوارێز لای مێسی جێگه‌ی سوڕمان بێت.
ریڤاڵدۆ له باره‌ی یارییه‌كه‌ی كلاسیكۆ ده‌شڵێت: بارسێلۆنا باجی له‌ده‌ستدانی ده‌رفه‌ته‌كانی گێمی یه‌كه‌می دا، له كاتێكدا ئه‌گه‌ر له گێمی یه‌كه‌م گۆڵی كردبا و ئه‌و هه‌لانه‌ی بۆ یاریزانه‌كان ره‌خسا كرابایه گۆڵ له گێمی دووه‌م بارسێلۆنا باشتریش ده‌بوو.
ریڤاڵدۆی ته‌مه‌ن 47 ساڵ، پێشتر 236 یاری به درێسی بارسێلۆنا كردووه و 133 گۆڵ و 41 ئاسیستی كردووه و نازناوی لالیگا و چامپیۆنزلیگی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه به‌ده‌ستهێناوه و خه‌ڵاتی باڵۆن دۆریشی بردۆته‌وه.