دانانی پرسە لە سنووری پارێزگای هەولێر تا 21ـی ئهم مانگه راگیرا
K24- ههولێر:
بەهۆی مەترسی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و جێبەجێکردنی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی، یەکێتی زانایانی ئایینی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە راگرتنی دانانی پرسە لە مزگەوتەکان، تاوەکو 21 ئهم مانگه، پارێزگاری هەولێریش دەڵێت: تاوەکو ئێستا لە هەولێر هیچ کەسێك تووشی ئهو پهتایه نەبووە.
ئهمه لهكاتێكدایه، زیاتر لە هەزارو ٨٥٠ کەس لەنێو٢١ کەرەنتینی هەرێمی کوردستاندا جێگیر کراون، کە پێشتر لە وڵاتی ئێران لە رێگەی مەرزە نێودەوڵەتییەکانەوە گەڕاونەتەوە و زیاتر لە ٥٠٠ کەسیش بەڕێگەی قاچاخ هاتوونەتەوە سنووری هەرێم و هیچ پشکنینێکی تەندروستییان بۆ ئەنجام نەدراوە.
H.B