توركیا چەند ناوچەیەكی رۆژئاوای كوردستان تۆپباران دەكات

سەربازێكی دیكەی توركیا لە ئیدلب كوژرا

K24 - ھەولێر

توركیا دەوروبەری كەمپی عەین عیسا و رێگەی ئێم فۆری تۆپباران كرد و كوژرانی سەربازێكی دیكەشی راگەیاند.

روانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاوی كردەوە، لە شەوی رابردووەوە ھێزەكانی توركیا تۆپبارانی دەوروبەری كەمپی عەین عیسا و رێگەی ئێم فۆر لە رۆژئاوای كوردستان دەكەن، بەڵام تائێستا زیانەكان نەزاندراون. ھەروەھا توركیا گوندی سلێبی لە رۆژئاوای گرێسپی تۆپباران كردووە.

لەلایەكی دیكەوە، توركیا ئاشكرای كرد، سەربازێكی دیكەیان لە ئیدلب كوژراوە.

ھاوكات میدیای سووریا رایگەیاند، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان ویستوویەتی ھێرش بكاتە سەر ناوەندی حمێمیمی رووسیا لە سووریا، بەڵام سیستمی بەرگری سووریا فڕۆكەكەی تێكشكاندووە.