واده‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی سووریا دیاریكرا
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی سووریا، به‌شار ئه‌سه‌د، له مه‌رسومێكی كۆماری‌دا رۆژی (13ی نیسان/ ئه‌پریڵی 2020)ی وه‌ك واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیی له سووریا ده‌ستنیشان كرد.
هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره، به هه‌ڵبژاردنی خولی سێیه‌می ئه‌نجوومه‌نی گه‌لی سووریا(په‌رله‌مان) هه‌ژمار ده‌كرێت.
په‌رله‌مانی سووریا له (250) نوێنه‌ر پێكدێت و (127) نوێنه‌ریان تایبه‌تن به توێژه‌كانی كرێكاران و جووتیاران و ئه‌وانی دیكه له توێژه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ن.
خولی په‌رله‌مانی له سووریا ماوه‌كه‌ی چوار ساڵه و له سه‌ر بنه‌مای زۆرینه‌ی ساده له سنووری پارێزگاكان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی له په‌یڕه‌وی هه‌ڵبژاردنی ساڵی (1973)ـی سووریا ده‌ستنیشان كراوه.