راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر به لێدوانێك دڵی هانده‌رانی خۆش ده‌كات
له گه‌ڕی چواره‌می خولی نایابی عێراق سبه‌ی چوارشه‌ممه یانه‌ی هه‌ولێر له یاریگه‌ی یه‌كه‌می فره‌نسۆ هه‌ریری میوانداریی یانه‌ی سناعات كاره‌با ده‌كات، یارییه‌كه‌ش كاتژمێر(3)ـی ئیواره به‌بێ هانده‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چێت، رادانا گاسانینی راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێریش پێشبینی بردنه‌وه‌ی یارییه‌كه ده‌كات.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بریاریدا جیاواز له سه‌رجه‌م شاره‌كانی عێراق یارییه‌كه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر و سناعات كاره‌با به ئاماده‌بووانی هانده‌ران بكرێت، به‌ڵام ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه لێژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له پارێزگای هه‌ولێر له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی دا بڕیاری دا له پێناو سه‌لامه‌تی هاوڵاتیان یارییه‌كه‌ی نێوان هه‌ولێر و سناعات به‌بێ هانده‌ر بكرێت.
رادان گاسانین راهێنه‌ری كرواتی یانه‌ی هه‌ولێر به ته‌واوی یاریزانه‌كانی بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی ئاماده‌یه و چاوی له‌وه‌یه له‌م یارییه به بردنه‌وه له یانه‌ی سناعات كاره‌با قه‌ره‌بووی شكسه‌كه‌ی گه‌ڕی رابردووی به‌رامبه‌ر نه‌فتی باشوور بكاته‌وه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه هه‌ولێر تا ئێستا دوو یاری له خولی نایابی عێراق له مێژووی خۆیدا به‌رامبه‌ر سناعات كاره‌با كردووه و هیچ یارییه‌كی نه‌بردۆته‌وه، سه‌ركه‌وتنێك و یه‌كسانبوونێكی هه‌یه.
له‌م وه‌رزه یانه‌ی هه‌ولێر له كۆی 3 یاریی 2 بردنه‌وه‌یان هه‌یه و شه‌ش خاڵیان كۆكردووه‌ته‌وه و له خانه‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندی خولی نایابی عێراق دێن.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی سناعات كاره‌با، بارودۆخی له‌م وه‌رزه باش نییه له كۆی سێ یاری، دوو یاریی به یانه‌كانی نه‌جه‌ف و جه‌وییه دۆڕاندووه، ته‌نها یه‌ك بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر نه‌وتی میسان به‌ده‌ستهێناوه، به 3 خاڵ له خانه‌ی یازده‌یه‌می ریزبه‌ندییه‌كه دێت.
راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر چی ده‌ڵێت؟
رادان گاسانین راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا به میدیاكانی راگه‌یاند كه هه‌وڵده‌ده‌ن به بردنه‌وه قه‌ره‌بووی شكسته‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو بكه‌نه‌وه، گوتیشی: هه‌رچه‌نده یارییه‌كه بۆ ئێمه زۆر قورس ده‌بێت، چونكه سیسته‌می خوله‌كه به‌جۆرێكه ده‌بێت 5 رۆژ جارێك یاری بكه‌ین، جیا له‌وه‌ش ده‌بێت زوو زووش بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌ولێر گه‌شت بكه‌ین و گه‌شته‌كانیش كاتی زۆرمان لێ ده‌بات و كاتی زۆرمان بۆ ئاماده‌كارییه‌كان نابێت، به‌ڵام بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ش له ڕووی جه‌سته‌یی و ده‌روونییه‌وه ئاماده‌ین سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی یارییه‌كه‌ی گه‌ڕی رابردوومان دۆڕاند كه شایسته‌ی شكست نه‌بووین چونكه له گێمی دووه‌م ئاستێكی به‌رزمان پێشكه‌ش كرد به‌ڵام ده‌رفه‌تی گۆڵكردنمان له‌ده‌ستدا ئه‌مه‌ش له تۆپی پێ شتێكی سرووشتییه، به‌ڵام بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی ئێمه له دۆخێكی باشداین و پێشینی ده‌كه‌م یارییه‌كه ببه‌ینه‌وه.