هالاند بۆ هاوینی داهاتوو به‌ربژێری یه‌كه‌مه بۆ پۆشینی درێسی ریال مه‌درید
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، ئێرلینگ هالاند بۆ هاوینی داهاتوو بژارده‌ی یه‌كه‌می یانه‌ی ریال مه‌دریده.
رۆژنامه‌ی ماركا له چاپی ئه‌مرۆیدا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه كه فلۆرێنتینۆ پێرێو سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید له ئێستاوه نه‌خشه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئێرلینگ هالاندی بۆ كۆتایی ئه‌م وه‌رزه داڕشتووه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو كه مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی هالاند له‌گه‌ڵ دۆرتمۆند 70 ملیۆن یۆرۆیه و ئه‌مه‌ش رێخۆشكه‌ره بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه به ئاسانی بۆ دۆرتمۆند بگوازێته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، هالاند له لێدوانێكدا بۆ پێگه‌ی بێرنابیۆی ئیسپانیا دڵخۆشی خۆی ده‌ربڕیوه كه له لایه‌ن یانه‌ی ریال مه‌دریده‌وه داوا كراوه، ده‌شڵێت: جێگه‌ی شانازییه بۆ من كه له لایه‌ن یانه گه‌وره‌كانه‌وه داوا ده‌كرێت، له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه یانه‌ی ریال مه‌درید، به‌ڵام من له‌گه‌ڵ یانه‌ی دۆرتمۆند زۆر دڵخۆشم.
هالاند ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه شێوازی یاریكردنیان له‌گه‌ڵ زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ نزیكه و ده‌شڵێت: زڵ‌اتان كاری گه‌وره‌ی كردووه كه توانیویه‌تی له چه‌ندان یانه و خولی جیاواز یاری بكات.
ئێرلینگ هالاندی ته‌مه‌ن 19 ساڵ، له گواستنه‌وه‌ی زستانه به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو به 45 ملیۆن یۆرۆ روویكرده دۆرتمۆند، ئه‌م وه‌رزه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان له كۆی 31 یاری 40 گۆڵی كردووه و 8 ئاسیستی هه‌یه.