له هه‌ولێر نووسه‌ر و وه‌رگێڕی كورد فرات جه‌وه‌ری خه‌ڵات كرا
K24 – هه‌ولێر:
لە شاری هەولێر نووسەر و وەرگێڕی كورد (فرات جەوەری) خەڵات کرا، كه له چل ساڵی ته‌مه‌نیدا 40 كتێب و 40 ژماره‌ی گۆڤارێكی كوردی له سوید چاپ و بڵاوكردوونه‌ته‌وه.
لە ژێر ناونیشانی (چل ساڵ نووسین، چل کتێب، چل ژمارەی گۆڤاری نوودەم) وەزارەتی رۆشنبیری، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر لە مەراسیمێکدا لەشاری هەولێر بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر و هەریەک لە بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری و بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەک لە نووسەر و ئەدیبان خەڵاتی (قەڵەمی زێڕین) بەخشرایە (فرات جەوەری) نووسەری ناوداری باکووری کوردستان.
به‌خشینی ئه‌و خه‌ڵاته لەپای چل ساڵ خزمەتکردنی نووسه‌ری ناوبراوه لە بواری نووسین و وەرگێڕان و له چل ساڵی رابردوودا نووسه‌ر توانیوویەتی چل کتێب بنوسێت و وەربگێڕیت بەتایبەت لەبوارەکانی چیرۆک و رۆمان.
له‌و باره‌یه‌وه، له میانی به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسیمی رێزلێنانیدا، فرات جه‌وه‌ری بۆ كوردستان24، وتی: ئه‌م خه‌ڵاته بۆ من زۆر گرنگه. له هه‌ر كوێیه‌كی جیهان خه‌ڵاتی گه‌وره‌تریشم وه‌رگرتبا ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌م خه‌ڵاته دڵخۆش نه‌ده‌بووم.
وتیشی: هه‌رگیز ناوه‌ستم و دوای دوو هه‌فته‌ی دیكه رۆمانێكی نوێم چاپ و بڵاو ده‌بێته‌وه.
گرنگترین بەرهەمەکانی بریتین لە:
- هێرش دەکەن 1980.
- گەورە دەبن 1981.
- مانگ خۆشەویستە 1983.
- دیل 1986.
- کۆتری سپی 1992.
فەرهەنگ، هونەر و ئەدەبیات 1996.
- گوتەی زانایان1995.
- چیرۆکی بنەماڵەی عەبدۆ 1999.
- لە ماڵی میرجەلادەت عالی بەدرخان 1998.
- شەپۆلەکانی دەریای رەش 1997.
- ئەوینی ژاکاو 2003.
- ئینسکلۆپیدیای چیرۆکی کوردی 2003.
- پاییزی درەنگ وەخت 2005.
پرۆفایل
فورات جەوەری لە ساڵی 1959 لە یەکێک لە گوندەکانی ماردین لە باکووری کورستان لەدایکبووە و لەسەرەتای دەیەی حەفتاکان دەستی بە نووسین کردووە. لەسەرەتای دەیەی هەشتاکانیش چووەتە وڵاتی سوید و تا ئێستاش لەو وڵاتە نیشتەجێیە.
فرات جەوەری جگە لە نووسین هاوکات لە وڵاتی سوێد 40 ژمارەی لە گۆڤاری نودەم دەرکردووە و ئێستاش سەرقاڵی بڵاوکردنەوەی دواهەمین کتێبی خۆیەتی.