مۆسکۆ تورکیا بە هەماهەنگی کردن لەگەڵ "تیرۆرستان" تۆمەتبار دەکات
K24 – ههولێر:
رووسیا پەنجەی تۆمەت بۆ تورکیا درێژ دەکات و بەوە تۆمەتباری دەکات کە پێچەوانەی رێککەوتنەکان لەبری ئەوەی ناوچەیەکی ئارام لە ئیدلب دروست بکات، هاوکاری میلیشیاکان دەکات.
وتەبێژی وەزیری بەرگری رووسیا بە ئاژانسی ئاڕ ئای ئەی گووتوە: "تیرۆرستەکان تێکەڵی یەکە سەربازییەکانی تورکیا بوون لە ئیدلب و رۆژانە هێرش دەکەنە سەر بنکەی ئاسمانی حومەیمیم کە سەربازەکانی رووسیای لێن.
دەشڵێت، تورکیا بە ناردنی سەرباز بۆ ئیدلب، یاسا نێودەوڵەتییەکانی شکاندووە.
بڕیارە سبەی پێنجشەممە، ڤلادمیر پوتن، سەرۆکی رووسیا و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا لەبارەی رەوشی ئیدلب کۆببنەوە.
جەنگی نێوان تورکیا و میلیشیاکانی لە سووریا دژی سوپای سووریا بەردەوامە و دوێنێ سێشەممەش، فڕۆکەیەکی جەنگی سووری لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا خرایە خوارەوە.
Reuters