به‌شار ئه‌سه‌د: ناكۆكی نێوان سووریا و توركیا لۆژیكی نییه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی سووریا، به‌شار ئه‌سه‌د، رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی هیچ كرده‌یه‌كی دوژمنكارانه‌ی دژی توركیا ئه‌نجام نه‌داوه، ناكۆكییه‌كانی ئێستای نێوان هه‌ردوو وڵات لۆژیكی نین.
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (RT)ى, به‌شار ئه‌سه‌د گوتی: له سووریاوه هیچ كرده‌یه‌كی دوژمنكاری له دژی توركیا ئه‌نجام نه‌دراوه.
گوتیشی: له سووریا چه‌ندین خێزانی سووری به ره‌چه‌ڵه‌ك توركی هه‌ن و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شمان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه.
سه‌رۆكی سووریا باسی له‌وه‌شكرد، لۆژیكی نییه ئێمه و توركیا ناكۆكیمان له نێواندا بێت.