پوتن: ناكرێت له چاوتروكانێكدا پشت له نه‌وت بكه‌ین
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمێر پوتن له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی "تاس" رایگه‌یاند، له چاوتروكانێك ناتوانین ده‌ستبه‌رداری داهاتی نه‌وت و غاز بین.
پوتن وتیشی: ده‌بێت به پله‌به‌ندی ده‌ستبه‌رداری نه‌وت بین و پشكی داهاتی نا نه‌وتی خۆمان به‌رز بكه‌ینه‌وه. چونكه ده‌ستبه‌رداربوونی یه‌كجاره‌كی داهاتی نه‌وت كاتی ده‌وێت.
هه‌روه‌ها وتی: كاتێك نه‌وت له سه‌رووی 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه‌وه بوو، زۆر پڕۆژه‌ی نیشتمانی ئه‌نجامدران و هه‌موو شتێك گه‌شه‌ی كردبوو، به‌ڵام ئێستا نرخی نه‌وت 60 دۆلاره و جیاوازی هه‌یه. بۆیه ده‌ستمان كردووه به‌و پڕۆژه نیشتمانییانه‌ی په‌یكه‌ری ئابووری وڵاته‌كه‌مان له نه‌وتییه‌وه بۆ نا نه‌وتی ده‌گۆڕن.