ئێران هه‌واڵی تووشبوونی وه‌زیرێك به كۆرۆنا ره‌تده‌كاته‌وه

K24 – هه‌ولێر:
كۆماری ئیسلامی ئێران، ره‌تیكرده‌وه، وه‌زیری پیشه‌سازی ره‌زا ره‌حمانی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووبێت.
فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان له وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی كۆماری ئیسلامی ئێران بڵاویكرده‌وه، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له تووشبوونی ره‌زا ره‌حمانی به ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كه‌ن، دوورن له راستییه‌وه.
فه‌رمانگه‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، هۆكاری تووشبوونی به كۆكه، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه له ساڵانی شه‌ڕی عێراق و ئێران چه‌كی كیمیایی به‌ركه‌وتووه و كاریگه‌رییه‌كه‌ی به‌سه‌رییه‌وه ماوه.
سایتی "عه‌سر ئێران" ئه‌مڕۆ بڵاویكرده‌وه، وه‌زیری پیشه‌سازی ئێران ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه و خراوه‌ته ژێر چاودێری وردی پزیشكییه‌وه و ئه‌مڕۆ ره‌وشی له رۆژانی رابردوو باشتر بووه.