نوێژی هه‌ینی ئه‌م هه‌فته‌یه له ئێران راگیرا

K24 – هه‌ولێر:
لیژنه‌ی نیشتمانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له كۆماری ئیسلامی ئێران، به‌ڕێوه‌چوونی نوێژی هه‌ینی له سه‌رجه‌م شاره‌كانی ئێران راگرت، له ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری كۆرۆنا له ناو موسڵمانانی نوێژخوێندا.
به گوێره‌ی دواین ئاماری تووشبووان و قوربانیانی كۆرۆنا له ئێران، كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (4ی ئازار/ مارسی 2020) له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستییه‌وه راگه‌یه‌ندرا:
- 586 حاڵه‌تی تووشبوونی نوێ تۆمار كراوون.
- له 24 كاتژمێری رابردوودا 15 حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان تۆمار كراوه.
- كۆی گشتی ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشتووه‌ته 2 هه‌زار و 922 كه‌س.
- ژماره‌ی مردووان گه‌یشتووه‌ته 92 كه‌س.
- ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی چاكبوونه‌ته‌وه گه‌یشتووه‌ته 552 كه‌س.