"به‌ هۆكارێكی سه‌یر چوونی هیگواین بۆ بلباو ڕه‌تده‌كرێته‌وه‌"

به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌ی بلباو هۆكاره‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات

رافا ئالکوترا بەرێوەبەری وەرزشی یانەی ئاتڵێتیک بڵباو دەنگۆی گواستنەوەی گۆنزالۆ هیگواینی ئارجێنتینایی بۆ یانەکەی رەتدەکاتەوە و هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ كه‌ ئه‌و یاریزانه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا له‌ هه‌رێمه‌كه‌یان نه‌ژیاوه‌.

دوای بلاوبونەوەی دەنگۆی گواستنەوەی گۆنزالۆ هیگواین گۆڵکاری ئارجێنتینایی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا بۆ ریزەکانی یانەی بلباوی ئیسپانیا، رافا ئالکوترا بەرێوەبەری وەرزشی ئەو یانەیە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئۆندا سێرا هەموو ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە و رایگەیاند، تەنها لە کاتێکدا هیگواین دەیتوانی یاریی بۆ ئێمە بکات، ئەو لە هەرێمەکەی ئێمە ژیابا یاخود لە دایکبووی ئێرەبووایە، هیچ بەڵگەیەکیش نییە کە دەڵێن باپیرە گەورەی بە رەگەز خەڵکی هەرێمەکەی ئێمەیە و ناشزانین رۆژێک دێت ئەم دەگۆیانە دەبنە راستی یاخود نا، بەڵام ئێستا هیچ راستیەک بۆ ئەم هەواڵە نییە و هیگواین ناتوانێت یاریمان بۆ بکات.

یانەی بلباو لە مێژووی خۆیاندا زۆر بە کەمی بێجگە لەو یاریزانانەی کە لەدایکبووی هەرێمی باسکن یارییان پێکردووە، هەربۆیە ئەو بەرپرسە رەتیدەکاتەوە کە هیگواین بگوازنەوە ریزەکانیان.