لایه‌نه‌كان هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌

هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ ده‌بێته‌وه‌ باسی سه‌ره‌كی لایه‌نه‌كان

K24- هه‌ولێر:

بەشێك لەلایەنەکانی ناو پەرلەمانی عێراق جەخت له‌وه‌ دەکەنەوە، ئه‌گه‌ر تا ١٥ی ئەم مانگە کەسێکی دیکە بۆ سەرۆکایەتی حکومەت رانەسپێردریت، ئەوا دەبێت پەرلەمان هەڵوەشێتەوە و هەڵبژاردنی پێشوەختە بکرێت.

لە بەرامبەریشدا کورد هەڵوێستی وایە، کە دەبێت هەڵبژاردنی پێشوەختە بەشێك بێت لە بەرنامەیەکی گشتگیر بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی عێراق.

بەرپرسێکی پارتیش دەڵیت: لە بنەرەتەوە ئەو پێشنیازە پێشنیازی شەقامە نەك حزبەکان، ئاماژە بەوەشدەدات، زۆرینەی لایەنە عێراقییەکان دژی هەڵبژاردنی پێشوەختەن.

H.B