یه‌كهه‌ڵوێستی لایه‌نه كوردییه‌كان له به‌غدا به‌هێز ده‌بێت
K24- سلێمانی:
یەکھەڵوێستی لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان شکستی بە ھەوڵەکانی محەمەد ته‌وفیق عەللاوی بۆ پێک‌ھێنانی حکومەتی عێراق ھێنا، ئەم یەکڕیزی و كۆدەنگییەی کورد به شێوه‌یه‌كی گشتی پێشوازی لێ‌کرا و بە ھەنگاوێکی گرنگ لە داھاتوودا لێك دەدرێتەوە.
داواش دەکرێت، بەھەمان شێوە لە پرس و پێشھاتی دیکە یەکڕێز بن و، بە یەکەوە ھەڵوێست وەربگرن، له‌م باره‌شه‌وه موسه‌نا ئه‌مین، پەرلەمانتاری كورد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: بەشێکی شکستھێنانی عەللاوی لە پێک‌ھێنانی کابینەی نوێ بۆ ناکۆکی نێوان شیعەکان دەگەڕێتەوە.
دوو جار پەرلەمانی عێراق متمانەدانی بە کابینەی عه‌للاوی خستە کارنامەی کۆبوونەوەکان، بەڵام لە کۆی 329 پەرلەمانتار، زیاتر لە 200 پەرلەمانتار بەشداری کۆبوونەوەکانیان نەکرد. بەشێك لەو پەرلەمانتارانەش فراکسیۆنە کوردستانییەکان بوون.
لە پەیامێکیشدا سەرۆك بارزانی ستایشی یەکڕیزی و یەکھەڵوێستیی لایەنە کوردستانییەکانی کرد و رایگەیاند، ئەو یەکڕیزییە جێگەی پێزانییە.
H.B