ئەردۆغان یەک داوای لە پوتن هەیە

ئەمڕۆ ئەردۆغان دەچێتە مۆسکۆ و لەگەڵ پوتن کۆدەبێتەوە

K24 – هه‌ولێر:

ئەمڕۆ پێنجشەممە 05/03/2020، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا دەچێتە مۆسکۆ و لەگەڵ ڤلادمیر پوتن، سەرۆکی رووسیا کۆدەبێتەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی فرانس24، ئەردۆغان دەیەوێت ئەمڕۆ لەگەڵ پوتن بگاتە ئاگربەستێکی بەپەلە لە سووریا.

لە ئیدلبی سووریا، تورکیا و سووریا بۆ یەکەمجار کەوتونەتە جەنگێکی راستەوخۆ و بەهۆیەوە دەیان سەربازی هەردوولا گیانیان لەدەستداوە.

ئەنقەرە دەیەوێت سوپاکەی ئەسەد لە ئیدلب بکشێتەوە و بگەڕێنەوە بۆ ئەو هێڵەی لە ساڵی 2018 لەگەڵ رووسیا لە سوچی لەسەری رێککەوتن، ئەسەدیش سوورە لەسەر ئەوەی تەواوی سووریا بخاتەوە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی.

هەر بەهۆی ئەوەی ئەردۆغان نەیتوانی پشتگیریی ئەوروپا لە جەنگی سووریا بەدەستبهێنێت، هەزاران پەنابەری ناردە سەر سنوورەکانی یۆنان و بەمەش پرشکی ئاگری سووریا، بە ئەوروپاش کەوتووە.