به‌شار ئه‌سه‌د: هیچ شتێك له سووریا نییه به‌ناوی پرسی كورد
K24- هه‌ولێر:
به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا ده‌ڵێت: هیچ شتێك له سووریا نییه به ناوی پرسی كورد و ئه‌وه‌ی له‌مباره‌یه‌وه ده‌گوترێت ته‌نیا مانشێتێكی درۆیه.
ئه‌سه‌د له هه‌ڤپه‌یڤینێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵێكی رووسی رایگه‌یاند، له مێژوودا كورد له سووریا ده‌ژین، به‌ڵام ئه‌وان كوردن، توركیا هێرشی سه‌ر ئه‌وانی كرد، ئه‌وانیش روویان له سووریا كرد و ئێمه‌ش پیشوازیمان لێ‌كردن و ناسنامه‌ی سووریشمان پێدان.
دووپاتیشی كرده‌وه، كێشه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ كورد نییه، كێشه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و گروپانه‌یه، كه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكییه‌كان كار ده‌كه‌ن.
H.B