په‌رله‌مانتارێكی ئێران: پێویسته‌ تاران بخرێته‌ ژێر رێكاری كه‌ره‌نتینه‌ كردنه‌وه‌

چاره‌نووسی وهان چاوه‌ڕێی تاران ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:

ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی شورای كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ نامه‌یه‌كدا بۆ حه‌سه‌ن رووحانی، سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند، چاره‌نووسی وهان چاوه‌ڕێی تاران ده‌كات.

محه‌مه‌د ره‌زا نه‌جه‌فی، داوای كردووه‌، له‌ تارانی پایته‌خت هاوشێوه‌ی وهانی چین رێكاری توند بگیرێته‌ به‌ر و سنوورێك بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا دابنرێت.

نه‌جه‌فی داواشیكردووه‌، ته‌واوی تاران بخرێته‌ ژێر رێكار و به‌ندی كه‌رنتینه‌كردنه‌وه‌ و ژیانی گشتیی رابگیرێت بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان له‌وه‌ی كه‌ هه‌یه‌ زیاتر ته‌شه‌نه‌ نه‌كه‌ن.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران رایگه‌یاند، تا ئه‌مڕۆ (124) كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، كه‌ (17)یان له‌ ماوه‌ی (24) كاتژمێری رابردوودا بووه‌.