له رووسیا 6 حاڵه‌تی دیكه‌ی كۆرۆنا تۆمار كران
K24 – هه‌ولێر:
له رووسیا (6) حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوو به كۆرۆنا تۆمار كران، كه (5)یان له مۆسكۆی پایته‌خت بوونه و ژماره‌ی تووشبووان له‌و وڵاته گه‌یشتی (10) كه‌س.
سه‌نته‌ری رووسی تایبه‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، له ماوه‌ی (24) كاتژمێری رابردوودا، (6) حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوو به كۆرۆنا تۆمار كراوون، كه (5)یان له مۆسكۆ بوونه.
سه‌نته‌ره‌كه راشیگه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه، هه‌موو ئه‌و رووسانه‌ی له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا سه‌ردانی ئیتاڵیایان كردووه یان له‌وێوه گه‌ڕاونه‌ته‌وه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ن.
تا ئێستا له رووسیا (10) حاڵه‌تی كۆرۆنا تۆمار كراوون، كه یه‌كێكیان ئیتاڵیه و دووانیان خه‌ڵكی چینن و (7)یشیان رووسن.