ئه‌ردۆغان: خۆرئاوا زۆر دووڕووه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، ئه‌نقه‌ر به ته‌واوی سیستمی به‌رگری مووشه‌كی "ئێس400"ی رووسی وه‌رده‌گرێت و له مانگی نیسانی داهاتوودا ده‌ستبه‌كار ده‌كات. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا وڵاته‌كه‌ی داوای له واشنتن كردووه، سیستمی به‌رگری مووشه‌كی پاتریۆتی پێ بدات.
ئه‌ردۆغان وتیشی: سه‌نته‌ره‌كانی چاودێری له ئیدلب له كاری خۆیان به‌رده‌وام ده‌بن و به گوێره‌ی رێككه‌وتنی رووسیا و توركیا بۆ ئاگربه‌ست ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به ره‌وی په‌نابه‌رانیش بۆ ئه‌وروپا، سه‌رۆكی توركیا گوتی: به‌داخه‌وه خۆرئاواییه‌كان زۆر دووڕوون. ده‌ستبه‌جێ به‌ڵێنیان به یۆنان دا (700) ملیۆن یۆرۆ هاوكاری بۆ بنێرن.