ته‌ندروستی عێراق: هه‌شت حاڵه‌تی نوێی كۆرۆنا تۆمار كراوون
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، رایگه‌یاند، هه‌شت حاڵه‌تی پشتڕاستكراوه‌ی كۆرۆنا له عێراق تۆمار كراوون.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، كه د. سه‌یف به‌در، گوته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه ده‌ریكردووه، هاتووه: پێنج حاڵه‌تی پشتڕاستكراو له به‌غدا تۆمار كراون. دوو حاڵه‌تیش له سلێمانی پشتڕاستكراونه‌ته‌وه، كه یه‌كێكیان پێشتر كۆچی دوایی كردووه.
له باره‌ی حاڵه‌تی هه‌شته‌میشه‌وه رایگه‌یاند، حاڵه‌تی تووشبوونی ئافره‌تێكی به‌ساڵاچوو له كه‌ربه‌لا پشتڕاستكراوه‌ته‌وه، كه نه‌خۆشی درێژخایه‌نی هه‌بووه و به‌م دواییانه نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كرابوو، ئه‌مڕۆ كۆچی دوایی كرد.