ناوه‌ڕۆكی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی نێوان رۆناڵدۆ و پێرێز ئاشكرا ده‌كرێت
سه‌رچاوه‌كانی ئیسپانیا ناوه‌ڕۆكی په‌یوه‌ندییه‌كی له ناكاوی كریستیانۆ رۆناڵدۆ و فلۆره‌نتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌دریدیان ئاشكرا كردووه.
رۆژنامه‌ی ماركا بڵاویكردۆته‌وه به‌ر له یاریی كلاسیكۆ كریستیانۆ رۆناڵدۆ ته‌له‌فۆنی بۆ فلۆره‌نتینۆ پێرێز كردووه و پێی راگه‌یاندووه كه ده‌یه‌وێت له یاریی كلاسیكۆ ئاماده‌بێت، دوای ئه‌وه‌ی یارییه‌كانی سێریا ئه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا دواخران.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه دوای ئه‌م په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه ریال مه‌درید ئاماده‌كاریی بۆ پێشوازیكردنی له‌م ئه‌ستێره‌یه‌ی پێشووی كردووه كه بۆ ماوه‌ی نۆ ساڵ درێسی شایانه‌كانی پۆشی و كۆمه‌ڵێك نازناوی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه برده‌وه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆی ته‌مه‌ن 35 ساڵ، پێشتر له یانه‌ی مان یونایتد له 2009 روویكرده ریال مه‌درید له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه 4 نازناوی چامپیۆنزلیگی به‌ده‌سھێناوه و 4 جاریش له‌و یانه‌یه خه‌ڵاتی تۆپی زێرینی بردووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید له كۆی 438 یاری 450 گۆڵ و 131 ئاسیستی كردووه.