قایمقامیه‌تی سلێمانی بڕیاری نوێ ده‌رده‌كات
K24- سلێمانی:
لایەنە پەیوەندیدارەکانی سلێمانی تا ھەفتەیەکی دیکە ھەڵمەتێکی گشتی بۆ ڕووبەڕووی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجام دەدەن، قائیمقامی ناوەندی سلێمانیش باس لەوە دەکات، تەواوی قەرەباڵغییەکان کەم دەکەنەوە، تا مەترسییەکان نامێنێت.
پزیشکان و لیژنە ھاوبەشەکەی قائیمقامیەتیش جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌گەر خەڵکی ڕێنمایەکانیان وەك خۆی جێ بەجێ بکەن، ئه‌وا بازاڕ و شوێنە گشتییەکان لە کاتی رشتنی دەرمان داناخرێن.
هاوكات بەتەواوی قەرەباڵغیەکانی ناو شار کەم دەکرێنەوە و بۆ رێگریكردن له ته‌شه‌نه‌كردنی ئه‌و په‌تایه، قائیمقامیەت لەم رۆژانە بڕیاری نوێ دەردەکات.
H.B