هاتنی شۆفێرانی ئێرانی بۆ ناو شار خه‌ڵكی پێنجوێن نیگه‌ران ده‌كات
K24- پێنجوێن:
دانیشتوانی شارۆچکەی پێنجوێن نیگەرانن لە نزیك بوونەوە و تێکەڵبوونی زیاد لە پێویستی شۆفێرانی بارهەڵگرەکانی ئێرانی، ئەو شۆفێرانە بۆ کڕینی پێداویستی و خواردنی ژەمەکان دینە نیو خەڵك و بەریەكکەوتنیان هەیە.
ئه‌و شۆفێرانه‌ش ده‌ڵێن: به‌هۆی قه‌ره‌باڵغی زۆره‌وه له ده‌روازه سنوورییه‌كان، كاتێكی زۆرمان پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئێران.
له به‌رامبه‌ریشدا زانا ره‌حمان، قائیمقامی قەزاکەش جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئەوەی بە ئێمە بکریت کردومانە، ئەوەشی کە ماوە، دەبیت لەسەرو ئێمەوە ڕێکاری توندوتۆڵ‌تر بگیریتە بەر.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەوڵاتی ئێران، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا دەروازە سنوورییه نێودەوڵەتیەکانی نێوان هەرێمی کورردستان و ئێران بەڕوی گەشتیاراندا دابخات و رێكاری تندوتۆڵ لە مەرزەکان بۆشۆفێرانی بارهەڵگر بگرێته‌به‌ر، بەجۆرێك ئەوشۆفێرانەی کە لەوڵاتی ئێرانەوە دینە خاکی هەرێمی کوردستان، پشکنینیان بۆ دەکرێت و پاسپۆرتیان لی وەردەگیریت، تا ئەو کاتەی بارەکانیان دەگەیەننە شوینی مەبەست و دەگەڕێنەوە وڵاته‌كه‌یان، بەڵام لەسەر ڕێگاکان بەئاسانی دەبینرێن و هیچ چاودێرییەکیان ناکرێت.
H.B