نووسینگه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی هه‌واڵێك سه‌باره‌ت به كۆرۆنا ره‌تده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
نووسینگەی "عادل عەبدولمەهدی" سەرۆک وەزیرانی دەست لەکارکێشاوه‌ی عێراق، ئەو هەواڵه‌ی ره‌تكرده‌وه، که باس له رێوشوێنی خۆپارێزی له ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نووسینگەكه‌ی دەكرد.
هەروەها رەتیشی دەکاتەوه، فەرمانبەرانی نووسینگەكه‌ی بەهۆی مەترسیی کۆرۆنا سەردانی دەرەوەی وڵاتیان کردبێت.
نووسینگەی عەبدولمەهدی راشیگەیاندووه، هیچ فەرمانبەرێکی ئەم نووسینگەیه به مۆڵەت له دەرەوەی وڵات نەبووه.
داوای له راگەیاندنەکانیش کردووه له بەدواداچوونی هەواڵ وردتر بن، بەتایبەت له‌و هەلومەرجەی ئێستا و بۆ دوورخستنەوەی زیانەکان له گەلی عێراق هاوکار بن.