بۆ خۆپارێزی له کۆرۆنا کحولیان خواردەوه و گیانیان لەدەست دا
K24 – ههولێر:
گوتەبێژی زانکۆی پزیشکی شاری "ئەهواز"ی ئێران رایگەیاند، له ماوەی (24) کاتژمێری رابردوودا (46) کەس بەهۆی بەکارهێنانی کحولی دەستکرد ژەهراوی بوون و هەندێکیشیان باری تەندروستییان ناجێگیر بوو و (7) کەسیش گیانیان لەدەست دا.
"عەلی ئیحسانپوور" جەختیشی کردەوه، دەبێت هاووڵاتیان کەرەستەی خۆپارێزی له شوێنی باوەڕپێکراو و دەرمانخانەکان دابین بکەن.
ماوەیەکه له ئێران دەنگۆی ئەوه بڵاو بووهتەوه که بەکارهێنانی کحول له ڤایرۆسی کۆرۆنا دەیانپارێزێت.