ئیتاڵیا... ته‌نیا ئه‌مڕۆ 103 كه‌س به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا
K24 – هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیتاڵیا رایانگه‌یاند، (103) حاڵه‌تی مردن به هۆی كۆرۆنای نوێ له ناوچه‌ی "لومباردیا"ی باكووری وڵاته‌كه تۆمار كراوون.
ئاژانسی هه‌واڵده‌ری رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، له لۆمباردیا، ژماره‌ی قوربانیان هه‌ڵكشاوه و له ماوه‌ی (24) كاتژمێری رابردوودا له (154) قوربانییه‌وه گه‌یشتووه‌ته (257) قوربانی.
پێشبینی ده‌كرێت له داهاتوویه‌كی نزیكدا، حكومه‌تی ئیتاڵیا ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیان له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی وڵات رابگه‌یه‌نێت.
تا رۆژی شه‌ممه ماری تووشبووانی كۆرۆنا له جیهاندا گه‌یشتبووه، (108) هه‌زار و (123) كه‌س و له (90) وڵاتی جیهان ڤایرۆسه‌كه بڵاوبووه‌ته‌وه و چین له رووی ژماره‌ی مردووانه‌وه له پله‌ی یه‌كه‌مدایه و تا دوێنێ (3) هه‌زار و (669) كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و (61) هه‌زار كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه.