به فه‌رمی، ترسه گه‌وره‌كه ده‌ستیپێكرد
یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی شازده‌ی چامپیۆنزلیگ له نێوان پاریس سانجێرمان و بۆرووسیا دۆرتمۆند به فه‌رمی به‌بێ ئاماده‌بوونی هانده‌ران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
پۆلیسی پاریس بڕیاریداوه یارییه‌كه‌ی نێوان سانجێرمان و دۆرتمۆند له قۆناخی شازده‌ی چامپیۆنزلیگ كه‌وا بڕیاره چوارشه‌ممه به‌ڕێوه‌بچێت به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به ده‌رگای داخراو و به‌بێ ئاماده‌بوونی هانده‌ران به‌ڕێوه‌بچێت.
ئه‌م بڕیاره دوای ئه‌وه دێت سانجێرمان شه‌ممه‌ی رابردوو له یاریگه‌ی ستراسبورگ یاری نه‌كرد و به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌و یارییه دواخرا.
بڕیاره رۆژی چوارشه‌ممه پاریس سانجێرمان له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی شازده میوانداریی دۆرتمۆند بكات كه له یاریی چووندا سانجێرمان یارییه‌كه‌ی به گۆڵێك به‌رامبه‌ر دوو گۆڵ دۆڕاند.