په‌رله‌مانتارێكی ئێران بۆ شه‌مخانی: ئێران رزگار بكه نه‌ك عێراق
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مینداری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كۆماری ئیسلامی ئێران، "عه‌لی شه‌مخانی" رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه هاوكاری عێراق بكات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و په‌رله‌مانتارێكیش ره‌خنه‌ی له‌و لێدوانه گرت.
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی شورای كۆماری ئیسلامی ئێران و نوێنه‌ری شاری ره‌شت، عه‌لی جه‌عفه‌ر زاده، له تویتێكدا وه‌ڵامی شه‌مخانی داوه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی: به‌ڕێز شه‌مخانی، ئێران رزگار بكه.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: ره‌وشی پارێزگای گه‌یلان هێڵی سووری تێپه‌ڕاندووه و كۆرۆنا بڵاوبوونه‌وه و نه‌خۆشخانه و كادیری پێویست و كه‌رسته‌ی پێویست بۆ خۆپارێزی و چاره‌سه‌ركردن له‌به‌رده‌ستدا نین، بۆیه سوێندت ده‌ده‌م به خودا بیر له ئێران و ئێرانییه‌كان بكه‌ره‌وه، نه‌ك عێراق.
شه‌مخانی دوێنێ له به‌غدا، له میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق، فالح فه‌یاز، رایگه‌یاندبوو، تاران ئاماده‌یه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا هاوكاری عێراق بكات.