ئۆزێل له نێوان ریال مه‌درید و بارسێلۆنا یانه‌یه‌ك بۆ ئۆبامیانگ هه‌ڵده‌بژێرێت
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا، ئاشكرای كردووه كه مه‌سعوود ئۆزێل داوای له ئۆبامیانگ ده‌كات رووبكاته لالیگا و درێسی یه‌كێك له یانه گه‌وره‌كانی ئه‌و یانه‌یه بپۆشێت.
پێگه‌ی تایمزی بریتانیا، له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه گرێبه‌سته‌كه‌ی ئۆبامیانگ له هاوینی 2021 كۆتایی دێت و هێشتا ئیداره‌ی یانه‌ی ئارسێناڵ له باره‌ی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئه‌و یاریزانه نه‌گه‌یشتۆته رێككه‌وتن،
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، ئۆبامیانگ داوای زیادكردنی مووچه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له ئیداره‌ی ئارسێناڵ كردووه و به نه‌خێر وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، بۆیه پێشبینی ده‌كرێت ئارسێناڵ هاوشێوه‌ی ئالێكسیس سانچێز به‌هه‌مان هۆكار ده‌رگای یانه‌كه به‌ڕووی ئۆبامیانگ دا بكاته‌وه، چونكه ئاماده نییه مووچه‌كه‌ی به‌مشێوه‌یه بۆ زیاد بكات.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، مه‌سعوود ئۆزێل پێشنیازی یانه‌ی بارسێلۆنای بۆ ئۆبامیانگی هێرشبه‌ری گابۆنی كردووه و به بژارده‌یه‌كی باشی بۆ ئه‌و یاریزانه زانیوه.
ئۆبامینگی ته‌مه‌ن 30 ساڵ، سه‌ره‌تا له خولی فره‌نسا ده‌ركه‌وت، دواتر له 2008 روویكرده یانه‌ی ئه‌یسی میلان، به‌ڵام یانه ئیتاڵییه‌كه زوو ده‌ستبه‌رداری بوو هیچ ده‌رفه‌تێكی پێ نه‌دا له تیپی یه‌كه‌م یاری بكات، پاشان ئه‌م یاریزانه له هاوینی 2018 به به‌های 63 ملیۆن یۆرۆ له یانه‌ی دۆرتمۆنده‌وه بۆ ئارسێناڵ گواسترایه‌وه، له‌گه‌ڵ یانه له‌نده‌نییه‌كه 97 یاری كردووه، 61 گۆڵ و 13 ئاسیستی هه‌یه.