ئه‌نقه‌ره‌: 13 چه‌كداری یه‌په‌گه‌ كراونه‌ته‌ ئامانج

له‌ نزیك ته‌ل ره‌فعه‌ت

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، (13) شه‌ڕڤانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل(یه‌په‌گه‌) له‌ ئاكامی هێرشێكی سه‌ربازانی سوپای توركیا له‌ باكووری سووریا "له‌چالاكی خراون"(گیانیان له‌ده‌ستداوه‌).

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌ته‌كه‌ راشیگه‌یاندووه‌، ئه‌و چه‌كدارانه‌ ئاماده‌كاریان ده‌كرد، بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر هێزه‌كانی سوپای توركیا له‌ ناوچه‌ی "ته‌ل ره‌فعه‌ت".

توركیا له‌ (2016)ه‌وه‌ ده‌ستیگرتووه‌ به‌سه‌ر ناوچه‌یه‌كی فراوانی باكووری سووریا و تا ئێستا (4) ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی له‌ دژی هێزه‌ كوردییه‌كانی ناوچه‌كه‌ ئه‌نجامداوه‌.