نزیكه‌ی 100 كه‌سی دیكه له ئیتاڵیا به هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستدا
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی ئیتاڵیا هه‌واڵی گیانله‌ده‌ستدانی (97) كه‌سی دیكه‌ی به هۆی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند.
به گوێره‌ی ئاماری ره‌سمی ئیتاڵیا ژماری مردووان به هۆی كۆرۆنا له‌و وڵاته‌دا گه‌یشتووه‌ته (463) كه‌س.
ئیتاڵیا له پێشه‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا و سێیه‌مه له ئاستی جیهان له رووی ژماره‌ی تووشبوون و قوربانیانی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
دوێنێ (7) هه‌زار و (375) حاڵه‌تی تووشبوو راگه‌یه‌ندرابوو، ئه‌مڕۆ ئه‌و ژماره‌یه به‌رز بوویه‌وه بۆ (9) هه‌زار و (172) كه‌س.
له باكووری ئیتاڵیا (16) ملیۆن هاووڵاتی خراونه‌ته كه‌رنتینه‌وه و ناچار كراون له ماڵی خۆیان نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه.