هه‌ولێر تووشی سێیه‌مین شكستی له‌سه‌ریه‌ك بوو
له گه‌ڕی پێنجه‌می یارییه‌كانی خولی نایابی عێراقی، یانه‌ی هه‌ولێر له یاریگه‌ی شه‌عب له به‌غدا رووبه‌ڕووی نه‌فتی وه‌سه‌ت بووه و یارییه‌كه‌ی به گۆڵێكی بێوه‌ڵام دۆڕاند، به‌مه‌ش هه‌ولێر تووشی سێیه‌مین شكستی له‌سه‌ریه‌ك بوو.
له گێمی یه‌كه‌م، ناوبژیوان لێدانێكی پێناڵتی گوماناوی له دژی هه‌ولێر هه‌ژمار كرد و نه‌فتی وه‌سه‌ت به گۆڵێك پێشكه‌وت و یارییه‌كه‌ش تا كۆتایی به‌م تاكه گۆڵه له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌فتی وه‌سه‌ت كۆتایی هات.
یانه‌ی هه‌ولێر ده‌بوو یارییه‌كه له شاری كه‌ربه‌لا بكات، به‌ڵام به‌هۆی مه‌ترسی كۆرۆنا هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و شاره رێگه‌یان نه‌دا شاندی هه‌ولێر بچنه نێو شاری كه‌ربه‌لا، دواتر له لایه‌ن فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی عێراقی یارییه‌كه بۆ شاری به‌غدا گواسترایه‌وه و به‌مه‌ش هه‌ولێر دووه‌مجاره له‌م وه‌رزه سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و به شكسته‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌رێمی كوردستان.
یانه‌ی هه‌ولێر له‌م وه‌رزه له كۆی 5 یاری، 2 بردنه‌وه و 3 شكستی هه‌یه و خاوه‌نی 6 خاڵه، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی نه‌فتی وه‌سه‌ت بووه خاوه‌نی سێیه‌مین سه‌ركه‌وتن.