ته‌ندروستی میسر: 25 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه‌

ئه‌مڕۆ پشكنین بۆ پێنج حاڵه‌ت كراوه‌

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و دانیشتوانی میسر، رایگه‌یاند، له‌ كۆی (59) تووشبووی كۆرۆنا، (26)یان چاكبوونه‌ته‌وه‌.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ ئاشكراشیكردووه‌، ئه‌مڕۆ پشكنین بۆ پێنج حاڵه‌ت كراوه‌ و هه‌ر پێنجیان نه‌رێنی بووه‌، واته‌ هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ نه‌بوونه‌.

هه‌روه‌ها روونیكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ی دیكه‌ له‌ ژێر چاودێری پزیشكیدان و ره‌وشی ته‌ندروستیان سه‌قامگیره‌.