ئه‌ردۆغان: دابه‌زینی نرخی نه‌وت له به‌رژه‌وه‌ندی توركیایه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، رایگه‌یاند، دابه‌زینی نرخی نه‌وت بۆ توركیا سوودی هه‌یه. چونكه توركیا له ده‌ره‌وه نه‌وت و غاز ده‌كڕێت و پێداویستی ناوخۆ پڕده‌كاته‌وه.
سه‌رۆكی توركیا گوتیشی: دابه‌زینی نرخی نه‌وت له ته‌رازووی مامه‌ڵه‌ی بازرگانی سوودی زۆر به توركیا ده‌گه‌یه‌نێت.
دوێنێ دووشه‌ممه، نرخی نه‌وت به رێژه‌ی (%25) دابه‌زی و له (2016)ه‌وه برێنتی ئه‌مه‌ریكا و نه‌وتی خاو به‌و نرخه نه‌فرۆشراوون و یه‌كه‌مجاریش بوو له (1991)ه‌وه نرخی نه‌وت به‌و جۆره له رۆژێكدا دابه‌زێت.
هاوكات ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت (%8)ی نرخی خۆی به‌ده‌ستهێنایه‌وه و هه‌ڵكشا.