داواکاری گشتی سلێمانی له پابه‌ندنه‌بوون به رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی هۆشداری ده‌دات
K24- سلێمانی:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا داواكاری گشتیی پارێزگای سلێمانی هۆشداری ده‌داته هاووڵاتیان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، له ئه‌گه‌ری پابه‌ندنه‌بوونیان به رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و خۆپارێزی به‌رامبه‌ر به ڤایرۆسی كۆرۆنا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م دوو خاڵانه‌ی خواره‌وه كراوه‌ته‌وه:
1- هەر کەسێك پابەند نەبێت بەرێنماییە تەندروستیەکانەوە و وە ببێتە هۆی مەترسی بۆ ژیانی خەڵك ئەوا رێکاری یاسای توند بەرامبەری دەگرینە بەر.
2- هەر دەزگایەکی ڕاگەیاندن (بینراو - بیستراو - نوسراو) زانیاری و رێنمای تەندروستی بەدەر لەوانەی لەلایەن بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانییەوە بڵاودەکرێتەوە، بڵاوبکاتەوە، رێکاری یاسای توند بەرامبەری دەگرینە بەر.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، پێشتریش به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندرووستی سلێمانی، د. سه‌باح هه‌ورامی رایگه‌یاندبوو، ئه‌گه‌ر هاووڵاتیان پابه‌ندی رێنماییه‌كان نه‌بن و رێكاری ورد بۆ خۆپارێزی نه‌گرنه به‌ر، ئه‌وا ته‌ندروستی به ته‌نیا ناتوانێت به‌ره‌نگاری مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ببێته‌وه. بۆیه پێویسته هه‌رچی زیاتره هاووڵاتیان به ته‌نگ پاراستنی ته‌ندروستی خۆیانه‌وه بن.
H.B