ژماره‌ی قوربانیانی كۆرۆنا له فه‌ره‌نسا گه‌یشته 30 كه‌س
K24 – هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی گشتی ته‌ندروستی فه‌ره‌نسا، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند، ژماره‌ی حاڵه‌تی مردن به هۆی په‌تای كۆرۆنا گه‌یشته (30) كه‌س.
دوێنێ دووشه‌ممه، ده‌سته‌كه رایگه‌یاندبوو، ژماره‌ی حاڵه‌تی مردن به هۆی كۆرۆنا (25) كه‌سه و ئه‌مڕۆ ئه‌و ژماره‌یه هه‌ڵكشا بۆ (30) كه‌س.
له باره‌ی ژماره‌ی تووشبوانیشه‌وه، ده‌سته‌كه رایگه‌یاند، (1606) كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه بوونه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، دوێنێ ئاژانسی "رۆیته‌رز" بڵاویكرده‌وه، وه‌زیری رۆشنبیری فه‌ره‌نسا، "فرانك ریستیر" تووشی كۆرۆنا بووه.
هه‌روه‌ها پێنج په‌رله‌مانتاری فه‌ره‌نیس تووشی ئه‌و په‌تایه بوونه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، هێڵی ئاسمانی فه‌ره‌نسا، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بڕیاریدا، سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانی بۆ ئیتاڵیا رابگرێت.
بڕیاره‌كه له (14ی ئازار/ مارسی 2020)ه‌وه ده‌ستپێده‌كات و تا (3ی نیسان/ ئه‌پریڵی 2020) به‌رده‌وام ده‌بێت.