سه‌در بۆ تره‌مپ: ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری كۆرۆناش بدۆزنه‌وه به‌كاری ناهێنین

K24 - هه‌ولێر:
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له تویته‌ری خۆیه‌وه هێرش ده‌كاته سه‌ر دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و رایده‌گه‌یه‌نێت كه تره‌مپ خۆی ڤایرۆسه و ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری كۆرۆناش بدۆزنه‌وه به‌كاری ناهێنن.
سه‌در له تویته‌ری خۆیه‌وه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 11/3/2020 په‌یامێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: "لێدوانێكی تره‌مپ رایگرتم، كه ده‌ڵێت كارێكی مه‌زنمان له دژی كۆرۆنا كردووه، ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌باین، ره‌وشه‌كه به‌هۆی كۆرۆنا زۆر خراپتر ده‌بوو".
سه‌در رووی ده‌می له تره‌مپ ده‌كات و ده‌ڵێت: "تۆ و كه‌سانی وه‌ك تۆ، به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه تۆمه‌تبارن، به‌تایبه‌تیش كه زۆربه‌ی وڵاتانی به‌رهه‌ڵستی ئه‌مه‌ریكا به‌و نه‌خۆشییه‌وه ده‌ناڵێنن".
سه‌در له قسه‌كانی ده‌شڵێت: "ئه‌ی تره‌مپ، دوێنێ ده‌تگوت ئه‌مه‌ریكا ئیمپراتۆرییه‌ته مه‌زنه‌كانی رووخاندووه و تیرۆری تێكشكاندووه، ئه‌مڕۆش له دژی ڤایرۆسێك ده‌جه‌نگی كه به چاو نابینرێت، شه‌رم له خۆت ناكه‌یته‌وه؟".
سه‌در له تۆمه‌تباركردنی تره‌مپ به بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێت: "جیهانتان پڕ له شه‌ڕ و ئاشوب و داگیركاری و هه‌ژاری و ململانێ كرد، ئه‌مڕۆش بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ی كه چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ی، ئه‌و ڤایرۆسه به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی ئێوه بڵاوبووه‌ته‌وه".
ئه‌گه‌رچی تره‌مپ خۆی به ئیماندارێكی باشی ئایینی مه‌سیحی داده‌نێت، به‌ڵام سه‌در ئاگاداری ئه‌وه نییه و له تویته‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر پێتوایه بێباوه‌ڕی و خۆت پێ چاره‌سازه.. ئه‌وا ئێمه جگه له خوا په‌نا نابه‌ینه به‌ر هیچ كه‌سێك".
ده‌شڵێت: "هه‌ر چاره‌سه‌رێك له تۆ و كۆمپانیا ده‌رده‌داره‌كانی ئێوه بێت، پێی رازی نابین و به‌كاریشی ناهێنین، تۆ ته‌نها دوژمنی خوا نیت، به‌ڵكو دوژمنی گه‌لانی و ڤایرۆسی بڵاوكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ و كاره‌ساتی".
— مقتدى السيد محمد الصدر (@Mu_AlSadr) March 11, 2020
ئ. م