"نێیمار ته‌نیا یه‌ك هه‌نگاوی له گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ بارسێلۆنا ماوه"
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی فره‌نسا، پاریس سانجێرمان ئه‌مجاره‌یان بڕیاری كۆتایی داوه و ده‌یه‌وێت له هاوینی ئه‌مساڵ نێیمار دا سیلڤا بفرۆشێت، چونكه ئه‌و یانه‌یه به‌هۆی یاریزانه به‌رازیلییه‌كه بارگرانییه‌كی دارایی گه‌وره‌ی كه‌وتۆته سه‌ر و یاریزانه‌كه‌ش به نابه‌دڵی و دڵته‌نگییه‌وه رۆژه‌كانی له پاریس تێپه‌ڕ ده‌كات و به‌رده‌وام پلان بۆ رۆیشتن داده‌نێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 11 ئاداری 2020، پێگه‌ی "le10sport"ـی فره‌نسا، له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه پاریس سانجێرمان پلان بۆ شوێنگره‌وه‌ی نێیمار داده‌ڕێژێت.
سه‌رچاوه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه كردووه كه یانه پاریسییه‌كه ده‌یه‌وێت هه‌مان پلانی لیڤه‌رپوول په‌یڕه‌و بكات، كاتێك به گرێبه‌ستێكی گه‌وره ده‌ستبه‌رداری فلیپی كۆتینیۆی به‌رازیلی بوو و به پاره زه‌به‌لاجه‌كه‌ی كۆتینهۆ، سه‌رله‌نوێ تیپه‌كه‌ی نوێ كرده‌وه و چامپیۆنزلیگیشی برده‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، له ئێستادا ناسڕ خلێفی سه‌رۆكی یانه‌ی پاریس سانجێرمان تێگه‌یشتنی بۆ دۆخی نێیمار گۆڕاوه و نایه‌وێت چیتر ئه‌م یاریزانه له یانه‌كه‌ی بهێڵێته‌وه و پێیوایه فرۆشتنی ئه‌م یاریزانه به ئه‌رێنی و خێر و به‌ره‌كه‌ت به‌سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ی ده‌شكێته‌وه.
به‌پێی ئه‌م زانیارییانه‌ی سه‌رچاوه فره‌نسییه‌كه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، پاریس سانجێرمان ئاماده‌یه به 200 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌رداری نێیمار بێت، به پاره‌ی فرۆشی ئه‌م یاریزانه هه‌ریه‌ك له كۆلیبالی به‌رگریكاری سه‌نیگالی ناپۆلی و پاوڵۆ دیبالای هێرشبه‌ری یوڤێنتۆس بگوازێـته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا، ئاشكرای كردووه كه هاوینی داهاتوو به ئه‌گه‌ڕێكی زۆره‌وه نێیمار ده‌گه‌ڕێته‌وه بارسێلۆنا و بۆ داهاتوو ده‌بێته سه‌ركرده و ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می یانه‌كه.
نێیمار دا سیلڤای ته‌مه‌ن 28 ساڵ، له كاروانی وه‌رزشی خۆی ته‌نیا یه‌ك نازناوی چامپیۆنزلیگی بردووه‌ته‌وه ئه‌ویش له‌گه‌ڵ یانه‌ی بارسێلۆنا به‌ده‌ستیهێناوه، به‌ڵام له هاوینی 2017 گرێبه‌سته‌كه‌ی به 222 ملیۆن یۆرۆ له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا هه‌ڵوه‌شانده‌وه و روویكرده پاریس سانجێرمان، له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه له كۆی 79 یاری، 68 گۆڵ و 39 ئاسیستی كردووه و گرێبه‌سته‌كه‌شی له 2022 له‌گه‌ڵ یانه پاریسییه‌كه كۆتایی دێت، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێت پێش ئه‌وه‌ی به گرێبه‌ستێكی ئازاد یانه‌كه جێبهێڵێت پاریس سانجێرمان به گرێبه‌ستێكی گه‌وره ده‌ستبه‌رداری بێت.