هه‌رێمی كوردستان شاندێك ره‌وانه‌ی به‌غدا ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا، كه تایبه‌ت بوو به چاكسازییه‌كانی حكومه‌ت و جێگری سەرۆک وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان، قوباد تاڵه‌بانی سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كرد، بڕیاردرا، هه‌رێمی كوردستان شاندێك ره‌وانه‌ی به‌غدا بكات.
ئه‌مڕۆ قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجوومە‌نی وە‌زیران، سە‌رپە‌رشتیی كۆبوونە‌وە‌یەکی تایبەت بە جێبەجێکردنی چاکسازییەکانی حکومەتی کرد.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی حكومه‌ت، لە كۆبوونە‌وە‌كە‌دا، ھە‌ڵسە‌نگاندێكی ورد بۆ رەوش و دەرهاویشتەکانی بڵاوبوونە‌وە‌ی كۆرۆنا و چۆنییەتی جێبەجێکردنی چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێم لە سێکتەرە جیاجیاکاندا كرا.
له‌و میانه‌یه‌دا، قوباد تاڵه‌بانی رایگه‌یاند، چاكسازییە‌كانمان بە‌ردە‌وام ده‌بن. داهاتمان فرە‌چە‌شن ده‌كه‌ین. یاسای چاكسازی یە‌كێك ده‌بێت لە پێشینه‌ی كارمان و له ماوه‌یه‌كی نزیکدا جێبه‌جێی ده‌كه‌ین.
لەکۆبوونەوەکەدا، بڕیاردرا شاندێك سە‌ردانی بەغدا بكات بۆ ئەوەی پێکەوە هەماهەنگ بین بۆ ئەم رەوشە هەنووکەییە، ھە‌روە‌ھا وە‌زارە‌تی دارایی راسپێردرا بۆ ھە‌فتە‌ی داهاتوو راپۆرتێكی ورد ئامادە بكە‌ن سەبارەت بە چۆنییەتی ئەنجامدانی قۆناغەکانی چاکسازیی.
لەبەشی دووەمی کۆبوونەوەکە، باس لەکەرتی کارەبا کرا. وەزیری کارەبا راپۆرتێکی لەسەر بەرهەمهێنان و دابەشکردن و کۆکردنەوەی داهاتەکانی وەزارەتیان پێشکەش کرد، لەو رووەوە بڕیار درا چی پێویستە ئەنجام بدرێت بۆ ئەوەی ئەو سێکتەرە باشتر رێکبخرێتەوە.
ھە‌روە‌ھا بڕیاردرا لە ماوەی دوو هەفتەدا وە‌زارە‌تی کارەبا راپۆرتێکی زانستی ئامادە بکات وپلانەکانیان بۆ چاکسازی و باشتر خزمەتکردنی هاووڵاتییان لە پێدانی کارەبا پێشکەش بکەن.