بهڕێوبهری روانگهی سووری بۆ كوردستان24: له سووریا زیاتر له 60 حاڵهتی كۆرۆنا ههن
K24 – ههولێر:
له لێدوانێكی تایبهتیدا بۆ كوردستان24، بهڕێوبهری روانگهی سووری بۆ مافهكانی مرۆڤ، رامی عهبدولڕهحمان رایگهیاند، له سووریا زیاتر له (60) تووشبووی کۆرۆنا ههن.
بەڕێوەبەری روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ "رامی عەبدولڕەحمان" له میانی بهشداریكردنی له گهشتی ههواڵهكانی كاتژمێر (07:00)ـی تایبهت به رۆژئاوای كوردستان، بۆ كوردستان24 گوتیشی: لهو (62) حاڵهتهی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونه، بەشێکیان ئێرانین.
ئاشکراشیکرد: تووشبووهكان له پارێزگاکانی حمس، لازقییه، تەرتووس و دیمەشق تۆمار كراون و زۆربەیان له دیمەشقن.
ههروهها گوتی: تووشبووانی دیمەشق زۆربەیان سەردانکاری ئێرانین یان ئەندامی سوپای پاسدارانی ئێرانن، بەڵام هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆرۆنای پارێزگاکانی دیکە هەموویان سوورین.
روونیشیکردەوه: ئاگادارین که له نەخۆشخانەی باسل له تەرتووس (5) کەس له کەرەنتینەن، بەڵام رژێمی سووریا داوای له پزیشکان و دەزگا ئەمنییەکان کردووه به هیچ شێوەیەک ئاشکرای نەکەن، که تووشبووی کۆرۆنا له سووریا هەیه.
رامی عەبدولڕەحمان گوتی: "هۆکاری شاردنەوەکەی لەلایەن رژێمەوه گوماناوییه، بەڵام یەکێک له هۆکارەکان ئەوەیه نایەوێت بڵێت، له ژێر دەسەڵاتی ئەو تووشبوو به ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیه".
رامی عەبدولڕەحمان ئاماژهی بهوهشدا، "زانیاری هەیه له دەیرەزووریش ژمارەیەکی تووشبووی زۆری لێیه وەک دەزانن ئەم ناوچەیه ژمارەیەکی زۆری میلیشیای ئێرانی و عێراقیی لێیه."
بەڕێوەبەری روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ گوتی: "زانیاریش هەیه رژێمی سووریا گەشته ئاسمانییەکان لەگەڵ عێراق و ئێران راگرتووه."
رامی عەبدولڕەحمان گوت: "بابەتەکەمان به رێکخراوی نێودەوڵەتیی پەیوەندیدار راگەیاندووه که سەبارەت بەو بابەته لەگەڵ رژێمی سووریا گفتوگۆ بکەن."
ئەمه له کاتێکدایه، وەزارەتی تەندروستیی رژێمی سووریا رایگەیاندبوو، هیچ حاڵەتێکی تووشبوون به ڤایرۆسی کۆرۆنا له سووریا نییه.