سعوودیە 12 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەی ئەمەریکا دەكات

شەش بارهەڵگری نەوتی زەبەلاح بە کرێ وەردەگرێت

K24 - ھەولێر

کۆمپانیای سعوودیە بۆ گواستنەوەی دەریایی بە شێوەیەکی کاتی شەش بارهەڵگری زەبەلاحی دەریایی لەم هەفتەیەدا بە کرێ وەردەگرێت.

چەند سەرچاوەیەك بە ئاژانسی رۆیتەرزیان راگەیاندووە، بڕیارە لەو رێگەیەوە 12 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو هەناردەی ئەمەریکا بکات. ئەوەش لە چوارچێوەی جەنگی دابەزناندنی نرخ و زیادەی خستنەڕووی نەوت لە نێوان ریاز و مۆسکۆ.

ئەمە لە کاتێکدایە کۆمپانیای ئارامکۆی سعوودیە رایگەیاندووە بەرهەمهێنانی نەوت بۆ ئاستێکی پێوانەیی بۆ 12.3 ملیۆن بەرمیل نەوت رۆژانە لە مانگی نیساندا بەرزدەکەنه‌وە، ئەو بڕەش 300 هەزار بەرمیل نەوت زیاترە لە بەرهەمهێنانی ئاسایی وڵاتەکە.