مێسی كه‌ره‌نتینه ده‌كرێت
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، لیۆنێل مێسی كاپتنی بارسێلۆنا به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا ماوه‌یه‌ك له یاریگه‌كان داده‌بڕێت.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا، له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه كه لیۆنێل مێسی بۆ یاریكردن له پاڵاوتنه‌كانی مۆندیالی 2022 ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه حكوومه‌تی ئارجێنتینا بڕیاریداوه بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاته كه‌ره‌نتینه بكرێن و له ماڵه‌وه بمێننه‌وه و گه‌شت و چوونه ده‌ره‌وه له‌سه‌ر هاوڵاتیانی ئارجێنتینا قه‌ده‌خه ده‌كرێت.
ماتیاس لامینز وه‌زیری گه‌شتوگوزاری وڵاتی ئارجێنتینا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌م هه‌واڵه‌ی پشتڕاست كرده‌وه و جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه سه‌رجه‌م هاوڵاتیان ده‌بێت بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ كه‌ره‌نتینه بكرێن، ئه‌م بڕیاره‌ش سه‌رجه‌م یاریزانانی تۆپی پێش ده‌كرێته‌وه.
هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا له 27ـی ئه‌م مانگه رووبه‌ڕووی ئیكوادۆر ده‌بێته‌وه، له 31ـی هه‌مان مانگ له پاڵاوتنه‌كانی مۆندیال به‌رامبه‌ر بۆلیڤیا یاری ده‌كات، مێسی بۆ هه‌ردوو یارییه‌كه له لایه‌ن سكاڵۆنی راهێنه‌ره‌وه بانگهێشت كراوه.