سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌ندا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆیان كه‌ره‌نتینه كرد
K24 – هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، حكومه‌تی كه‌نه‌دا رایگه‌یاند، سه‌رۆك وه‌زیران، جاستین ترۆدۆ و هاوسه‌ره‌كه‌ی بڕیاریان داوه خۆیان كه‌ره‌نتینه بكه‌ن.
حكومه‌تی كه‌نه‌دا راشیگه‌یاندووه، هاوسه‌ری ترۆدۆ، نیشانه‌كانی (تا)ی تێدا ده‌ركه‌وتوون.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، تا ئێستا ترۆدۆ هیچ نیشانه‌یه‌كی تێدا ده‌رنه‌كه‌وتووه، له ماڵ ده‌مێنێته‌وه تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌نجامی پشكنینی هاوسه‌ره‌كه‌ی پشتڕاست ده‌كرێنه‌وه.
نوێترین زانیاری له باره‌ی په‌تای جیهانی كۆرۆنا له ژووری هه‌واڵی كوردستان24 خرایه‌ڕوو