چین: ئه‌گه‌ر هه‌یه سوپای ئه‌مه‌ریكا كۆرۆنای ناردبێته چین
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی حكومه‌تی چین، "چاو لی جیان" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، ره‌نگه سوپای ئه‌مه‌ریكا ڤایرۆسی كۆرۆنای ره‌وانه‌ی شاری وهانی چین كردبێت.
له تویتێكدا به زمانی ئینگلیزی، گوته‌بێژی حكومه‌تی چین رایگه‌یاند، كه‌ی كۆرۆنا له ئه‌مه‌ریكا ده‌ركه‌وت؟ ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی بوون چه‌نده؟ ناوی نه‌خۆشخانه‌كانیان چییه؟ ره‌نگه سوپای ئه‌مه‌ریكا ئه‌و ڤایرۆسه‌ی گواستبێته‌وه بۆ وهان.. راشكاو بن! زانیارییه‌كانتان بخه‌نه‌ڕوو! ئه‌مه‌ریكا قه‌رزارمانه به راڤه‌كردنی ئه‌و حاڵه‌ته و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیارانه.