ناوبژیوانانی عێراق به‌هۆی یارییه‌كه‌ی هه‌ولێر هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ن
ناوبژیوانانی نێوده‌وڵه‌تی عێراقی هه‌ڕه‌شه‌ی كشانه‌وه و بایكۆتی به‌ڕێوه‌بردنی خولی نایابی عێراقی ده‌كه‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به ئاشكرا سزای ناوبژیوانه‌كه‌ی یاری نێوان هه‌ولێر و نه‌فتی وه‌ست بڵاوكراوه‌ته‌وه.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بریاریدا ناوبژیوان عەلی سەباح بۆ دوو یاری رابگیرێت لە بەرێوەبردنی یارییەکانی خولی نایابی عێراق بەھۆی ھەڵەکانی لە یاری نێوان یانەی ھەولێر و نەفتی وه‌سه‌ت، كه تێیدا ئه‌م ناوبژیوانه فیكه‌ی لێدانێكی سزای نادروستی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌فتی وه‌سه‌ت هه‌ژمار كرد و لێدانێكی سزای دروستیشی بۆ هه‌ولێر هه‌ژمار نه‌كرد.
ده‌سته‌ی ناوبژیوانانی عێراقی له به‌یاننامه‌یه‌كدا هه‌ڕه‌شه‌ی توند له فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق ده‌كه‌ن و جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر جارێكی دیكه سزای هه‌ر ناوبژیوانێك به ئاشكرا رابگه‌یه‌ندرێت بایكۆتی به‌ڕێوه‌بردنی خوله‌كانی عێراقی ده‌كه‌ن.
ناوبژیوانه‌كان له‌و نووسراوه‌ی ئاراسته‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقیان كردووه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه قبوڵ ناكه‌ن جارێكی دیكه سزای ناوبژیوانه‌كان بۆ میدیاكان رابگه‌یه‌ندرێت.
یانه‌ی هه‌ولێر له دوایین یاری خولی نایابی عێراق له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به گۆڵێكی بێوه‌ڵام دۆڕا، ئه‌م گۆڵه‌ش له ئه‌نجامی لێدانێكی پێناڵتی نادروست تۆمار كرا.