ته‌ندروستی ئیتاڵیا: زیاتر له 1000 هاووڵاتی به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی ئیتاڵیا رایگه‌یاند، ژماره‌ی قوربانیانی كۆرۆنا گه‌یشته سه‌رووی یه‌ك هه‌زار كه‌س و تووشبووانیش له (15) هه‌زار تێپه‌ڕی كرد.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا، "جۆزیبی كونتی" بڕیاری داخستنی سنووره‌كانی ئیتاڵیای به رووی گه‌شتیاران ده‌ركرد.
به گوێره‌ی نوێترین ئاماری حكومه‌تی ئیتاڵیا، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشته سه‌رووی هه‌زار هاووڵاتی و ژماره‌ی تووشبووانیش گه‌یشته (15) هه‌زار و (113) كه‌س.