له عێراق شه‌ش حاڵه‌تی دیكه‌ی كۆرۆنا تۆمار كران
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، شه‌ش حاڵه‌تی نوێی كۆرۆنا له عێراق تۆمار كراوون.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، كه وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان24 نێردراوه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند، له تاقیگه‌كاندا (6) حاڵه‌تی تووشبووی نوێ تۆمار كراوون، كه یه‌كێكیان له نه‌جه‌ف و یه‌كێكیان له ره‌سافه‌ی شاری به‌غدا و چواری دیكه‌یان له كۆمه‌ڵگه‌ی پزیشكی به‌غدا بووه.
هه‌روه‌ها هاتووه: كۆی گشتی حاڵه‌ته‌كان به كۆكردنه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئاماره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌م جۆره‌یه:
كۆی گشتی تووشبووان: (83) كه‌س.
كۆی چاكبووه‌وه: (24) كه‌س.
حاڵه‌ته‌كانی مردن: (8) كه‌س.